جەماڵ نەجاری
ئەو رۆژەی دەستم بە کاری رۆژنامەوانی کرد دەمزانی دەستم داوەتە چ کارێکی قورس و گران و دەبێ لە خۆم و لە ژیانم مایە دابنێم بۆئەوەی بتوانم لەم ئەرکەی خستوومەتە سەر شانم سەرکەوتوو بێمە دەر و بە ئامانجەکانم بگەم، کە ئەویش گەیاندنی ڕاستی و دروستی و شرۆڤە و لێکدانەوەی ڕووداوەکانە بۆ ڕای گشتی.
رۆژنامەوانی لای خۆمان (کوردستان) ئەو بایەخەی نییە کە لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی وڵاتانی ئوروپا هەیەتی، هەر بۆیە شێوەی ڕوانینەکەش ڕوانینێکی سادە و ساکارە بۆ کاری رۆژنامەوان و دەکرێ رۆژانە تووشی تانە و تەشەری دۆست و خزم و حزب و کۆمەڵگە ببێتەوە بە بێ ئەوەی کەسێک پاڵپشتی بکات، بۆیە دەتوانم بلێن کاری رۆژنامەوانی کارێکی پڕمەترسییە و ئەوەی دەبێتە رۆژنامەوان لە کۆمەلگەی رۆژهەڵاتیدا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکا.
هەر شتێک پێناسەی تایبەت بە خۆی هەیە و منیش پێم وایە رۆژنامه‌وانی، بریتییه له کارێک که تاک تیایدا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ زانیاری، شرۆڤه و هه‌واڵ و راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات. له‌م کاره‌دا کۆمه‌ڵێک له زانیارییه‌کان، به شێوازی جۆراوجۆر و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان، بابه‌که‌تان و رووداوه‌کانی رۆژدا ده‌خرێته به‌رده‌م که‌سی به‌رده‌نگ (مخاطب).
کاتێ که باسی رۆژنامه‌وانی ده‌کرێ وه‌ک ئه‌وه وایه که باسی ده‌نگی بیروڕای گشتی کرابێت و هه‌روه‌ها به پایه‌ی چواره‌می دیموکراسی و ئاوێنه‌ی راستییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناو ده‌بردرێت. له‌م ڕووه‌وه رۆژنامه‌وانی پرۆفشناڵ و سه‌ربه‌خۆ، گرنگی و بایه‌خی زۆری له کۆمه‌ڵگه هه‌یه.
با ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین ئاخۆ لە کوردستان رۆژنامەوانی دەنگی بیر و ڕای گشتییە؟ ئاخۆ رۆژنامەوانی توانیویەتی پایەی چوارەمی دیموکراسی بێت؟ ئاخۆ رۆژنامەوان لە کۆمەلگەی کوردی‌دا گرنگی و بایەخی پێدراوە؟
بێگومان هەر کام لەم پرسیارانە وەڵامی تێر و تەسەل هەڵدەگرێت و بە پێی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان شرۆڤە و لێکدانەوەی بۆ دەکرێ، ئەگەرچی پتر لە 100 ساڵ بەسەر مێژووی رۆژنامەوانی کوردی‌دا تێدەپەڕێ، بەڵام لە ڕاستیدا رۆژنامەوان و رۆژنامەوانی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بە باوەڕی من هێشتا لە سەرەتای رێگە دایە و نەتواندراوە بایەخی شیاوی خۆی پێ بدرێت.
لێرەدا بە وردی باس لە رۆژنامەوانی و گرفتەکانی بەر دەمی لە کوردستان دەکەم.
رۆژنامەوانی چییە؟
رۆژنامەوانی بەشی جۆراوجۆری لێدەبێتەوە و هەر کام لەو بەشانە پسپۆری و لێهاتوویی خۆی دەوێت و پێویستە رۆژنامەوان خولی راهێنانی پێ بکرێت لە هەر کام لەم بەشانەدا بۆ ئەوەی بتوانێت کاری خۆی بە باشترین شێوە بە ئەنجام بگەیەنێت.
ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌وانی به سه‌رهه‌ڵدانی گۆڤاره‌کان و رۆژنامه‌کان ناسراوه، کەوابوورۆژنامەوان یان ژورنالیست بە کەسێک ده‌گوترێت که له بواری گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵ و شرۆڤه‌کردنی رووداوه‌کانی رۆژ چالاکی ده‌نوێنێت، به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی راگه‌یاندنه نوێیه‌کان وه‌ک رادیۆ، فیلمه دیکۆمێنتییه‌کانی هه‌واڵی، ته‌له‌فزیۆن و ئه‌نته‌رنێت و سەرهەلدانی ماڵپەڕ و وێبلاگە ئەلکترۆنییەکان به که‌سانێک که له به‌رێوه‌بردنی نووسینی هه‌ر کام له‌م راگه‌یاندنانەش کار بکه‌ن، لە بوای رۆژنامەوانیدا ناوی رۆژنامه‌وان (Journalist) یان بۆ بەکار دێنن.
مامەڵە کردن لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکانی رۆژ کاری رۆژنامەوانی پرۆفشناڵە و بە شێوە گشتییەکەی "رۆژنامه‌وان" که‌سێکه که له داڕشتن و به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌رۆکێکی راگه‌یاندنی وه‌ک فیلم، ته‌له‌فزیۆن، وێنه، رادیۆ، مۆڵتی میدیا (جه‌ند میدیایی)، ئه‌نته‌رنێت، رۆژنامه و گۆڤار رۆڵی بنه‌ره‌تی هه‌یه.
له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه له به‌شی هه‌واڵ کار بکات یان له به‌شه‌کانیتر به کاری رۆژنامه‌وانی سه‌رقاڵ بێت؛ به که‌سێک که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له به‌شی هه‌واڵ کار ده‌کات، ناوی هه‌واڵنێر یان ریپۆرته‌ری (Reporter) له‌سه‌ره. ئه‌و که‌سه به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵبژاردن و داڕشتن و پێداچوونه‌وه و گه‌یاندنی سه‌رچاوه و ناوه‌رۆکی هه‌واڵ و له کۆتاییدا گه‌یاندنی له ئه‌ستۆیه. له‌وانه‌یه هه‌واڵنێر بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌واڵێک له گه‌ڵ که‌سانێکی په‌یوه‌ندیدار به هه‌واڵه‌که و شاره‌زا له بابه‌ته‌که گفتگۆ بکات و لێدوانیان لێوه‌ر بگرێت و ته‌نانه‌ت ده‌شتوانێ باسی شوێنی رووداوی باس‌کراو بکات.
بەڵام دەبی ئەوە لە بەرچاو بگرین که هه‌ر هه‌واڵنێرێک رۆژنامه‌وانه، به‌ڵام هه‌ر رۆژنامه‌وانێک هه‌واڵنێر نییه. رۆژنامه‌وان له‌وانه‌یه به‌رێوه‌به‌ری به‌ش، سه‌رنووسه‌ر، ره‌خنه‌گر، یادداشت نووس (وتارنووس)، شرۆڤه‌کار، وێنه‌گری هه‌واڵی، گرافیست و دیزاینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت.
هەر کام لەم بەشانەش پێناسەی خۆیان هەیە و ئەرک و بەرپرسیارێتیان تایبەت بە خۆیان لە سەر شانە و بەمجۆرە راگەیاندن مانای گشتی وەردەگرێت و رۆژنامەوانی بە هەوڵی هەر کام لەم کەسانە و بەشانە بەرەو پێشەو دەچێت.
بۆیە رۆژنامەوانی کارێکی تاکە کەسی نیە و کارێکی گشتییە و بۆ کارەکەش بۆ تاک ناکرێ بەڵکوو هەوڵێکی گشتییە بۆ کۆمەڵگە بە مانا فراوانەکەی.
لە نێو هەموو ئەو کارانەدا رەنگە قورسایی هەر زۆری راگەیاندن لە سەر شانی هەواڵنێر بێت چوونکە کەسێکە کە بەردەوام ئاگای لە هەواڵ و ڕووداوەکان هەیە و بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکەش دەبێ ڕاستەوخۆ لە نێو کۆمەڵگەدا بێت و پەیوەندی بە تاکەکانەوە بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان، بۆیە رۆژنامەوان مانا گشتییەکەیە بۆ کەسی راگەیەندکار بەڵام دیسان دەڵێمەوە کە هەر رۆژنامه‌وانێک هه‌واڵنێر نییه.
لێرە دا باس وردی باس لە دوو چەمکی رۆژنامەوان و هەواڵنێر دەکەم:
رۆژنامەوان بە کێ دەگوترێ؟
رۆژنامه‌وان که‌سێکه به شێوه‌یه‌کی پرۆفشناڵ وه‌ک رۆژنامه‌وان ناسراوه و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌ی که ده‌یکات مووچه وه‌رده‌گرێت یان له راگه‌یاندنێکی گشتی دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک به‌رده‌نگ له په‌ویوه‌ندی دایه.
رۆژنامه‌وان ده‌بێ خوێندنی له به‌شه‌کانی رۆژنامه‌وانی یان راگه‌یاندنی ته‌واو کردبێ یا خاوه‌نی ئه‌زموونێک باش له‌م بواره‌دا و ده‌کرێ له خاوه‌نی هه‌ر دوو به‌شه‌که (خوێندن و ئه‌زموونی کاری راگه‌یاندن) و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌ندیکا یان رێکخراوێکی تایبه‌ت به رۆژنامه‌وانی بێت.
هه‌واڵنێر چ ده‌کات؟
هه‌واڵنێر که‌سێکه که به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو، به‌رپرسایه‌تی ئاماده‌کردن و گه‌یاندنی هه‌واڵی بۆ یه‌کێک له به‌شه‌کانی راگه‌یاندن له ئه‌ستۆیه.
هه‌واڵنێر ده‌بێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، هه‌واڵی خۆی وه‌ده‌ست بێنێت، تێکه‌ڵ به زانیاریتری بکات و هه‌واڵه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنێت و هۆکاره گرنگه‌کانی هه‌واڵه‌که‌ی ده‌ست نیشان بکات.
هه‌واڵنێر ده‌توانێ بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵێک له‌گه‌ڵ که‌سانی جۆراوجۆر گفتگۆ بکات و ڕایان وه‌ربگرێت و له ناو هه‌واڵه‌که‌ی خۆیدا وه‌ک وته‌ی گوتراو به‌کار بێنێت و ده‌شتوانێ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌که بکات و راپۆرتێک له وه‌زعی شوێنه‌که له نزیکه‌وه ئاماده بکات.
سه‌چاوه‌کانی هه‌واڵ له‌وانه‌یه هه‌واڵنێرییه‌کان، راگه‌یاندنه ناسراوه‌کان و جێی متمانه و بڕوا یان ئه‌و شاهیدانه بن که له شوێنی رووداوه‌که ئاماده بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له راستی و دروستی و بایه‌خی هه‌واڵه‌که دڵنیا بێت و به شێوازێک بۆ راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆی دابڕێژێته‌وه و ئاماده‌ی بکات که هه‌ڵگری زۆرترین زانیاری له که‌مترین ماوه یان کورتترین بابه‌تدا بێت.
هه‌ر هه‌واڵنێرێک له‌وانه‌یه له به‌شێکی تایبه‌تدا، خاوه‌نی ئه‌زموون و حه‌ز و خولیا بێت و ته‌نیا له‌و به‌شه‌دا چالاکی هه‌بێت؛ وه‌ک به‌شی سیاسی، ئابووری، ته‌ندروستی، هونه‌ری، سینه‌مایی، ته‌کنۆلۆژیا و هتد ... .
ئەمەی کە باس کرا شێوەی پرۆفشناڵی کاری هەواڵنێرییە بەڵام شێوەیەکی تر لە هەواڵنێری هەیە کە بە هه‌واڵنێر-هاووڵاتی ناسراوە و رەنگە شێوەی پرۆفشناڵی بە خۆوە نەبێت بەڵام گرنگی و بایەخی خۆی هەیە لە کاری رۆژنامەوانیدا و زانیارییەکانی بە هەند وەردەگیردرێت.
هه‌واڵنێر-هاووڵاتی کێیه؟
هه‌واڵنێر-هاووڵاتی که‌سێکه که وه‌ک شاهیدی ئاماده‌بوو یان وه‌ک بینه‌رێک له شوێنی رووداوه‌که ئاماده‌یی هه‌بووه و ئه‌گه‌رچی هه‌واڵنێر یان رۆژنامه‌وانێکی پرۆفشناڵ نییه، به‌ڵام ده‌توانێ زانیاریی خاو بۆ راپۆرته بیندراوه‌کان له‌و رووداوانه‌ی که بایه‌خی هه‌واڵییان تێدایه، به‌رێ بکات.
هه‌واڵنێر-هاووڵاتی له‌وانه‌یه هه‌ڵگری زانیاری له په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی داڕشتن و باسکردنی رووداوێکه‌وه هه‌بێت که بایه‌خ و گرنگی راپۆرته‌که‌ی پتر ده‌باته سه‌رێ. زانیارییه‌کانی وه‌ک زمان، شوێن، رێژه، چۆنیه‌تی روودان و ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌توانێ بایه‌خی دیکۆمێنت بوونی رووداوه‌کان زیاتر بکات.
رۆژنامەوانی لە پەراوێزدا
بێگومان هەر وەک باسم کرد رۆژنامەوانی کارێکی قورسە و رۆژنامەوان ئەرک و بەرپرسیارێتی زۆر دەخاتە ئەستۆی خۆی و بەداخەوە بینیومانە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و ناخۆشیش دەبنەوە.
رۆژنامەوانی لە کوردستان بە دوو بەشی رۆژنامەوانی حزبی و رۆژنامەوانی سەربەخۆ پێناسە کراوە، رۆژنامەوانی حزبی خاوەنی عەقڵیەتێکی حزبییانەیە و بیر و ڕای حزبەکەی دەردەبڕێت و رۆژنامەوانی سەربەخۆش کە بێلایەنە و خۆی بە هیچ بیر و باوەڕێکی سیاسی و ئایدیایەکی تایبەت نابەستێتەوە لە بەررانبەر رۆژنامەوانی حزبیدا هەوڵی گەیاندنی ڕاستیەکان دەدا و ڕەنگە هەندێ جار ململانێ لە نێو ئەو دوو بەشەدا سەرهەڵبدات بەڵام ئەگەر سەیری ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان دەکەین دەبینین لەم بەشەدا راگەیاندن پەرەی پێ دراوە و راگەیاندنی سەربەخۆ جێی بە راگەیاندنی حزبی لەق کردووە و خەڵکیش زیاتر بەرەو ڕاگەیاندنی بێلایەن چوون و متمانەیان بە ڕاگەیاندنی حزبی تا ڕادەیەکی زۆر نەماوە چوونکە وەک ئامرازێک خزمەتی حزب و دەسەڵات دەکا و کار لە سەر گەیاندنی ڕاستیەکان ناکات، هەڵبەت هەر دوو بەشەکەی حزبی و سەربەخۆ توانیویانە تا ڕادەیەکی باش پەرە بە ڕاگەیاندنی کوردی لەم بەشەی کوردستان بدرێت.
ئەگەر چی هەندێ کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە میدیای سەربەخۆ بەرهەمی میدیای حزب و دەسەڵاتە بەڵام توانیویەتی بەشێکی زۆر لە بۆشاییەکان پڕ بکاتەوە و کۆمەڵگەیەکی وا دروست بکات کە زمانی ڕەخنە گرتن تیایدا زمانێکی شەفاف بێت و هەرەشەی لە سەر نەبێت.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشی هەرە زۆر راگەیاندنەکان راگەیاندنی حزبن و لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم بەشە پەرەی باشی سەندووە و خۆی لە هەفتەنامە و گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکاندا دەردەخات و بەڵام بەشی راگەیاندنی سەربەخۆ و بێلایەن تەنیا بەر ماڵپەڕە ئەلکترۆنیەکان کەوتووە، ئەگەرچی هەندێ میدیای دیکەش بە ناو سەربەخۆ هاتوونەتە کایەوە بەڵام نەیانتوانیوە کاریگەری ئەوتۆی خۆیان دەربخەن و بە شاراوەیی ماونەتەوە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردووەدا ماڵپەرە ئەلکترۆنییەکان بە هێز و توانایەکی باشەوە هاتنەوە مەیدان و کەلێنی میدیای بێلایەنیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پڕکردەوە و بوونە جێی باوەڕ و متمانەی خەلک و تریبوونێک بۆ دەربڕینی بیر و ڕا جیاوازەکان.
لێرەدا نامەوێ ئاماژە بە ماڵپەرێکی دیاریکراو بکەم چوونکە هەڵسەنگاندنی هەر کام لە ماڵپەڕە کوردییەکان کارێکی ئاسان نییە و ناشکرێ رۆڵی هەندێکیان لەبەر چاو نەگرین چوونکە ئەمڕۆکە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بوونی ئەم ماڵپەڕانەوە خاوەنی میدیایەکی ئازاد و بێلایەنە و هەموو دەنگ ئازاد و سەربەخۆکان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کپ کراون.
مەبەستم لە کپ کردنی دەنگە ئازاد و سەربەخۆکان وەستاندنی ئەو گۆڤارانە بوو کە لە زانکۆکانی ئێران لە لایەن چینی خوێندەواری کوردەوە دەردەچوو و کاریگەری باشیان لە سەر هۆشیاری کۆمەلایەتی و سیاسی گێڕا و قۆناغێکی گرنگی میدیای کوردی‌یان پێ ڕازایەوە.
ئەوەیتر هەرچی هەبوو هەر لە هەفتەنامەو گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆنی کوردی ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری دەسەڵاتی ئێران ئیدارە دەکرا و بە هیچ جۆرێک ناکرێ ناوی میدیای سەربەخۆی کوردی‌یان لەسەردابنێین.
کەواتە بە نەمانی ئەو دەنگە ئازاد و سەربەخۆیانە لە ناوخۆ ماڵپەڕ ئەلکترۆنییەکان و وێبلاگە تاکە کەسییەکان رۆڵێكی بەرچاویان لە قۆناغی راگەیاندنی ئەلکترۆنی کوردی‌دا بینیوە و بۆشاییەکی زۆریان لە میدیای کوردی پڕ کردۆتەوە.
بەڵام بەداخەوە هەمیشە رۆژنامەوانی بێلایەن چوونکە هەر وەک گوتم بە دڵی حزب و دەسەڵات ناجووڵێتەوە و هەوڵ دەدات کار بۆ گەیاندنی ڕاستیەکان دەدات تووشی نەهامەتی و ناخۆشی زۆر دەبێت.
بەربەستەکانی سەر ریی رۆژنامەوانی بێلایەن زۆرن و هەرکامیان قسە و باسی زۆر هەڵدەگرێت بەڵام هەمیشە لە لایەن حزب و دەسەڵاتەوە تووشی گرفت و ناخۆشی دەبێتەوە و زۆر جاریش لە لایەن خوودی ئەو کۆمەڵگەیەی کە رۆژنامەوانی بێلایەن کاری بۆدەکات تووشی گرفت دەبێتەوە.
گرفتەکانێش خۆیان لە دڵئێشان و تووڕەبوون و پەنا بردن بۆ کاری تووند و تیژی بەرانبەر دەبینێتەوە، رەنگە بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵێک، ریپۆرتاژێک یان دیمانەیەک کە بە دڵی تاکێک یان گرووپێک یان حزبێک یان دەسەلاتێک خۆش نایەت رۆژنامەوانی بێلایەن جنێوی پێ بدرێ، تەوهینی پێ بکرێ و هەڕەشەی لێ بکرێ و پەلامار بدرێ، لە کاتێکدا رۆژنامەوانی بێلایەن کە پرۆفشناڵانە دێتە مەیدان پێویستی بە هاندان و دەستخۆش لێکردنە و پێویستە رێز لە هەوڵ و ماندووبوونی بندرێت بەڵام ئەوە لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا چاوەڕوانیەکی ئەوتۆی لێ ناکرێ، بگرێ کاری رۆژنامەوانیش بە چاوێکی سووک و کەم بایەخەوە سەیر دەکرێ و زۆر جار دەبیستین کە هەر کەس هەڵدەستێ ناوی رۆژنامەوانی لە خۆی دەنێت، گریمان وایە و رۆژنامەوان لە کوردستان زۆرە بەڵام کام رۆژنامەوان توانیویەتی و دەتوانێ کاریگەری باش و ئەرێنی لەسەر بیری کۆمەڵایەتی دابنێت و کارەکانی لە ناوەندە سیاسی و رووناکبیری و کۆمەڵایەتیی و بەشەکانیتردا رەنگدانەوەی دەبێت، بەداخەوە لە نێو زۆری و بۆریدا هەمیشە کەسە باشەکان بزر دەبن بەڵام ئەوەی کە دەمێنێت نووسینەکانێتی کە ڕاستەخۆ دەرخەری هەوڵ و زەحمەتەکانێتی و بۆ هەمیشە بە زیندووین دەیهێڵێتەوە.
بە بڕوای من رۆژنامەوانی پرۆفشناڵ دەبێ دیواری هەموو بەربەستەکان بشکێنێت و ئامانجی خۆی بپێکێت، ئیر چاوەڕوانی ئەوە نەکات کە ئاخۆ تاکێک یان گروپێک یان حزبێک یان دەسەڵاتیک بێریزی و دژایەتی دەکات، رۆژنامەوانی بێلایەن هەر وەک بە ناوەکەیەوە دیار دەبێ بێلایەنانە شتەکان بگوازێتەوە و خۆی لە ململانێ و دمارگرژی شەخسی و حزبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دوور ڕابگرێت و حەقیقەت وەک خۆی بخاتە بەر دەم بەردەنگەکان.
رۆژنامەوان دەبێ ترسی لە هەڕەشە و گوشارەکان نەبێت و بە جۆرئەتەوە بیر و ڕای خۆی دەرببڕێت، ئەو کاتە رۆژنامەوانی کورد سەرکەوتوو دەبێ کە لە بیری بەرتەسک نەکاتەوە بە چوارچیوەیەکی تایبەت، ئەو کاتە ناتوانین بلێین لە کوردستان رۆژنامەوان زۆرە بەڵکو ئەگەر هاتوو رۆژنامەوان بە ئەرکی سەر شانی خۆی هەستا و جێی خۆی کردەوە ئەوە ژمارەی رۆژنامەوانی پرۆفشناڵ بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
من خۆم وەک کەسێک کە پتر لە 7 ساڵە بە بەردەوامی لە راگەیاندنی کوردی‌دا کار دەکەم و هەوڵم داوە لەم بوارەدا بە جیددی بێمە مەیدان و تواناییەکانی خۆم دەربخەم و ئەرکەکانی سەر شانم چ وەک نووسەر و چ وەک هەواڵنێر و چ وەک سەرنووسەر وەک رۆژنامەوانێک بە جێ بگەیەنم، بەڵام لە گەڵ هەموو ئەوانەشدا تووشی گرفتی زۆر هاتووم و دەتوانم بڵێم ئەگەر بە گوێرەی گرفتەکان بوایە دەبوایە تا ئێستا دە جار وازم لە کاری راگەیاندن هێنابا، بەڵام حەز و خولیای خۆم بۆ ئەم کارە و خەمخۆریم بۆ کارەکەم و گەلەکەم وای کردووە کە تا بە ئێستاش بەردەوام بن و هیوادارم تا سەر لە سەر ئەو ریگەیەش بەردەوام بن کە گروتومەتە بەر.
با هەموو هاورێیان و خزمان و حزبەکان و دەسەڵات بزانن کە کاری رۆژنامەوان تێکدانی ڕاستیەکان و چەواشەکاری نییە، ئەمەی ئەوە دەکات نابێ ناوی رۆژنامەوانی لەسەر دابندریت، بەلام مادام کەسێک خۆی بە رۆژنامەوان دەزانێت دەبێت پابەند بێت بە یاسا و رێساکانی کاری راگەیاندن. بۆیە من بۆ هەر هەواڵێک هەر ریپۆرتاژێک یان دیمانە و بابەتێک پشتم بە سەرچاوەی باوەڕپێکراوە بەستووە و هەوڵی ئەوەم داوە گەل لە ڕاستیەکان و تەنانەت لە درۆکانیش ئاگادار بکەمەوە، گەیاندنی زانیاری لە پێشەوەی کارەکانی من بووە و هەر لەسەر ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبم.
بەو هیوایەی راگەیاندنی کوردی ببێتە ڕاگەیاندنێکی بەهێز و لە نێو میدیای جیهانیدا میدیایەکی بەرچاو بێت و لەسەر ئەو باوەڕەشم راگەیاندن دەتوانی چارەسەری زۆربەی هەرە زۆری کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانمان بێت و تەنانەت پرسی چارەنووسی نەتەوەییش لە میدیای کوردی کاری بۆ بکرێت و لەم ڕوانگەوە رۆژنامەوانی کورد ئەرکی سەر شانی قورس‌تر دەبێت و لە کاری خۆشی‌دا جیددی‌تر دەبێت.
سەرچاوە: رۆژهەڵات تایمز