ئا: رووبەری داهێنان
جه‌مال نه‌جاری ساڵی 1979 له مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایکبووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له بۆکان ته‌واو کردووه ساڵی 2005 به‌رهه‌مێکی شیعری به‌ناوی به‌فرانباری 23 ساڵ بڵاوکرده‌وه، له کتێبی له شاخه‌وه تا شار ناوی له ریزی ئه‌و شاعیرانه‌دا هاتووه که گۆڕانکارییان له شیعری کوردی‌دا کردووه. ماوەی 6 ساڵه له راگه‌یاندنی کوردی کارده‌کا و ئێستا سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌نگی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه. دوو کتێبی ئاماده‌ی چاپن: دوو که‌س بووین (شیعر) و به‌یتی سه‌یده‌وان (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شیکاری پراکتیکی)یە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ پاش به‌رهه‌می به‌فرانباری 23 ساڵ هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی تری نه‌بووه؟ بۆ رووبەری داهێنان جه‌مال هۆكاره‌كه‌ی جیا له سه‌رقاڵی به بواری رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ندێ كاری تر گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێ له ژیانی رۆژنامه‌گه‌ری خۆی. وتیشی "ساڵی 2005 کۆی ئه‌و شیعرانه‌م بڵاوکرایه‌وه که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نووسیبووم و له‌وێ ئیزنی به‌چاپگه‌یاندنم نه‌بوو، له باشووری کوردستان له سایه‌ی ئازادی راده‌ربڕین بڵاوکرایه‌وه، له پاش ئه‌م کۆشیعره ناوه‌ناوه له رۆژنامه و گۆڤاره‌کان شیعر و چیرۆکم بڵاوکردووەته‌وه، جیا له سه‌رقاڵبوونم به کاری رۆژنامه‌وانی له چه‌ندین فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیش به‌شداربووم و خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه، وه‌ک خه‌ڵاتی دووهه‌می چیرۆکی لاوان له سلێمانی ساڵی 2008، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووهه‌می شیعری لاوان له هه‌ولێر 2009".
هەروەها دەڵێت "به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی له باشووری کوردستان هه‌بوو و حه‌ز و خولیای خۆشم بۆ کاری رۆژنامه‌وانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کاره‌کانم له خانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا بوو و له ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه بابه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکری و هونه‌ریم بڵاوکردووەته‌وه، ده‌توانم بڵێم وه‌رزێکی نوێ له ژیانی رۆژنامه‌گه‌ریم ده‌ستی پێ‌کرد و تا راده‌یه‌کی باش تیایدا سه‌رکه‌وتوو بووم و له‌وه‌ی که کردووشمه په‌شیمان نیم".
جه‌مال وه‌ك لاوێكی شاعیر له‌و بڕوایه‌دایه شیعر كاتی نییه و هه‌میشه ئه‌و چێژه به خوێنه‌ری خۆی ده‌به‌خشێت، "بۆیه قه‌ت ناڵێم شیعر کاتییه، یان ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێک کاتیش بێ ئه‌وه لای من هه‌میشه‌ییه و زیندووه، شیعرێک زیندووه که پاش مردنی شاعیریش به نه‌مری بمێنێته‌وه و خه‌ڵک به‌رده‌وام بیڵێنه‌وه، وه‌ک شاعیرانی به‌ناوبانگی جیهان که شیعره‌کانیان به نه‌مری ماوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کاتی ده‌نووسن قه‌ت ته‌مه‌نیان درێژ نابێت و ناتوانن ببنه ده‌قێکی سه‌رکه‌وتوو". وتیشی "شیعر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست و ناخی مرۆڤه‌كانه و شاعیر جیاواز ئه‌كا له تێڕوانینی به ژیان و سروشت و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، شێواز و جۆری ده‌ربڕینه‌كانی شاعیر ئه‌توانێ شاعیری راست له شاعیرانی تر جیا بكاته‌وه، بۆیه جه‌مال له‌و بڕوایه‌دایه شاعیرێک شاعیری حه‌قیقی و راسته‌قینه‌یه که له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌ی بژی و هه‌ست به ئازار و ژانه‌کانی بکات و شیعره‌کانی ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بێت، نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوو مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێو ده‌توانین به شاعیری راستی و دروستی دابنێین که شیعره‌کانی کاریگه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی داناوه، جیا له‌مه‌ش خودی شاعیر وه‌ک شاعیرێکی ئاشتیخواز که هه‌ڵگری په‌یامێکی تایبه‌ته بۆ به‌ره‌و پێشچوونی بیری کۆمه‌ڵگه و وه‌ک که‌سێکی خه‌مخۆری زمان و ئه‌ده‌ب ناسراوه و دژی گه‌نده‌ڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ستاوه و سه‌ری بۆ هیچ لایه‌نێک نه‌وی نه‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه شێوه‌ی به‌رانبه‌ره‌که‌ی زۆر زیاتره که قسه‌ی بۆ وتن پێ نییه و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پڕکردنی گیرفان ده‌نووسێت".
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه شاعیر ئه‌بێ هه‌ڵگری په‌یامێكی تایبه‌ت بێ و ئه‌ركی سه‌رشانی شاعیر زۆر قورستره له ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر، جۆرێک له به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی، نابێ شاعیر خۆی به ئایدیۆلۆژیا و ده‌سه‌ڵات و هه‌ر بابه‌تێکی له‌م چه‌شنه ببه‌ستێته‌وه، شاعیر ده‌بێ هه‌موو جه‌سته‌ی بکاته چاو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیتر نایبینن له شیعرێکدا پیشانی بدات، کاری شاعیر زیاتر فیکرییه و ده‌بێ بیربکاته‌وه، شاعیر ده‌بێ بیرمه‌ندێکی به‌توانا بێت ئه‌و کات ده‌توانێ شیعرێکی باش بنووسێت. خۆبه‌ستنه‌وه به ئایدیۆلۆژیا و ده‌سه‌ڵات ئه‌م بیره له شاعیر ده‌ستێنن و ده‌سته‌وه‌ساتن ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و کاته شاعیر مانای بۆ شتی‌تر ده‌گۆڕدرێ و ناتوانێ به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌قێکی سه‌رکه‌وتوو بێت، هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ده‌بنه شاعیرانی ده‌ربار و جێیه‌کیان له‌ناو خه‌ڵکدا نامێنێ، قسه‌یه‌کیان بۆ وتن پێ نابێت، ئه‌و کاته مه‌رگی خۆیان ده‌بینن و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر کاری خۆیان.
لەمەڕ ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر له لاوانی كورد روو له شیعر و شاعیری ئه‌كه‌ن و ناوی خۆیان ئه‌نێن شاعیر، جه‌مال وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که له ناو کورددا شاعیر زۆره، به‌ڵام ده‌بێ پێناسه‌مان بۆ شاعیر چی بێ، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌ی که من شاعیر پێناسه ده‌که‌م ده‌ڵێم ئه‌و قسه‌یه راست نییه و کورد شاعیری که‌مه، ره‌نگه خه‌ڵکانێکیتر پێیان وابێ شاعیرمان زۆره، خه‌ڵک ئازاده له بیروڕا ده‌ربڕین، ئه‌و پرسیاره ده‌که‌م له هه‌ولێر چه‌ند شاعیر هه‌یه؟ ره‌نگه له وه‌ڵامدا بوترێ به‌سه‌دان، به‌ڵام ره‌نگه یه‌ک یان دوو که‌سم وه‌ک شاعیر قبووڵ بێ، چونکه هه‌ر وه‌ک باسم کرد شاعیر ده‌بێ نه‌بیندراوه‌کان ببینێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌و شتانه دووباره بکاته‌وه که خه‌ڵکی ئاساییش ده‌یبێنێ، شاعیر ده‌بێ زۆر له‌وه زیاتر بخوێنێته‌وه له چاو ئه‌وه‌ی که ده‌ینووسێ، هه‌ندێ به‌ناو شاعیر هه‌ن که هه‌ر خۆیان پێ شاعیره و رۆژانه چه‌ند دێڕێک ناخوێنێته‌وه و به‌لێشاو وشه ریز ده‌کا و به ناوی شیعر ده‌رخواردی ئێمه‌ی ده‌دات و بۆ پاداشتێکی 30-50 هه‌زار دیناری وشه‌کانی ده‌فرۆشێ".
جه‌مال پێیوایه نووسه‌رانی گه‌نج ئه‌بێ زیاتر بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان و رێبازه‌كان بخوێننه‌وه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نه باش و خراپه‌كانی كۆمه‌ڵگە هەبێ "نووسه‌رانی گه‌نج ده‌بووایه زۆر زیاتر بابه‌ته جۆراوجۆره‌کانیان خوێندباوه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نه باش و خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بکه‌ن، به‌داخه‌وه گه‌نجی کورد زۆربه‌ی کاته‌کانی به فیڕۆ ده‌دات، ئه‌وه‌ندی که قسه ده‌کات ئاماده‌نییه گوێ بگرێت، ته‌حەموولی ره‌خنه‌ی نییه له‌کاتێکدا خۆی به ره‌خنه‌گر ده‌زانێ، شاعیرانی پێشتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ژیاون و ئه‌وه‌ندی بۆیان ره‌خسابی خوێندوویانه‌ته‌وه و ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی گه‌لانیتر په‌یدا کردووه، نموونه‌ی هه‌ره باش (گۆران)ی شاعیر که چه‌ندین زمانی زانیوه و ره‌چه‌شکێنی له شیعری کوردی‌دا کردووه و به باوکی شیعری نوێی کوردی ناسراوه، به‌داخه‌وه هیچ گه‌نجێکی شاعیرم نه‌بینیوه قسه‌یه‌کی نوێ بۆ گوتن پێ بێ... که چی خۆی له سه‌رووی گۆران و گۆرانه‌کان داده‌نێت".
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆ فێركردن و په‌رورده‌كردن به سووده و واڵاكردنی ده‌رگای گفتوگۆ و گوێگرتن و ره‌خنه‌گرتنه، كاریگه‌ری ئه‌بێ له سه‌ر خاوه‌ن به‌هره‌كان، به تایبه‌ت له بواری نووسین و داڕشتن و ئاشنابوون به شێواز و رێبازه‌كان، جه‌مال نه‌جاری وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێ له‌م ئه‌نجومه‌نانه له شاری بۆكان سه‌بارەت به‌م ئه‌زموونه وتی "بوونی ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هره‌ی شیعریان هه‌یه زۆر پێویسته، ئه‌و شوێنانه کاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر خاوه‌ن به‌هره‌کان ده‌بێت و ده‌رگای گفتگۆ واڵا ده‌کات که فێربین گوێ بگرین و ره‌خنه بگرین و ره‌خنه قبووڵ بکه‌ین، ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تاکه ناوه‌ندی رۆشنبیری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن که له ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵاتدا کاری داهێنان ده‌که‌ن، چونکه ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌خۆی له‌گه‌ڵ داهێنان هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌م جموجۆڵه له باشووری کوردستان که‌م ده‌بیندرێ، به‌و مانایه‌ی شوێنێک نییه خاوه‌ن به‌هره‌کان کۆبکاته‌وه که تیایدا به‌رهه‌مه‌کانیان بخوێننه‌وه و گه‌شه بکه‌ن. ده‌بووایه له هه‌موو سه‌نته‌ر و رێکخراوه‌کان کارگه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووایه و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له هه‌موو شاره‌کان پێکهێندرابا، ئه‌وه چه‌ندین قازانجی هه‌یه که یه‌کێک له قازانجه باشه‌کانی ئه‌وه‌یه که شاعیران به هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێکه‌وه له ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه و ده‌بێته مه‌کۆی بیر و ئه‌ندیشه و هزر و خه‌یاڵ و جوانی".
باشووری كوردستان خاوه‌نی به‌هره و قه‌ڵه‌می به‌توانایه و زۆر جار گه‌نجان بۆ ساڕێژكردنی زامه‌كانیان په‌نا بۆ ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م ئه‌به‌ن، به‌ڵام به بوونی هه‌موو ئه‌مانه ئاشنانین به جۆره‌كانی نووسین و داڕشتنی شیعر، بۆیه سه‌باره‌ت به دروستكردنی كارگه و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له باشوور و لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ده‌بی، جه‌مال پێیوایه ده‌بێ کار بۆ درووستبوونی کارگه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان بکرێ، هه‌ر ئه‌دیبێک ده‌بێ هه‌ناگوی بۆ هه‌ڵبهاوێ، به‌داخه‌وه جۆرێک دژایه‌تیکردن له نێوان ئه‌دیبانی باشووری کوردستان ده‌بیندرێ، که‌س که‌سیتری قبووڵ نییه و هه‌ر که‌سه‌ی به شان و باڵی خۆی هه‌ڵده‌ڵێ، له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌موو که‌س ده‌بن به باشترین شاعیر و باشترین چیرۆک‌نووس و باشترین رۆماننووس و.. هتد. "ده‌بێ ناوه‌ندێک هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌دیبانه له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه و په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی پێ بێت. جیهانی ئه‌ده‌ب جیهانێکی گه‌وره و فراوانه و خه‌ڵکێکی زۆر له‌م جیهانه‌دا ده‌بێ به ئاشتی بژین، په‌یامی ئه‌ده‌ب ئاشتییه و جوانکردن جیهانه".
كورد قه‌ڵه‌م به ده‌ستی زۆره و زۆر جار هه‌یه لاوێك ئه‌ڵێ بڕیارمداوه رۆژانە 3 شیعر بنووسم. ئه‌م زۆری و بۆرییه له ناو بڵاوكراوه و نامیلكه شیعریه‌كان ئه‌بینین. له‌و رووه‌ی تا چه‌ند ئه‌مه كاریگەری له‌سه‌ر شیعری كوردی دەبێ؟ جه‌مال وتی "خۆم به که‌سێکی به ئه‌زموون نازانم، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه خوێندنه‌وه‌م بۆ شیعر باشه و شیعری باش و خراپ لێک جیاده‌که‌مه‌وه، هه‌میشه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه به شیعر لایه‌نە شاراوه‌کانی ژیانی خۆم و کۆمه‌ڵگه‌م بنووسمه‌وه، وه‌ک که‌سێک که ئه‌مجۆره تێڕوانینه‌م بۆ شیعر هه‌یه، پێموایه شاعیری باش ئه‌و که‌سه نییه که رۆژانه 3 شیعر بنووسێ. بڕوانه شاعیری گه‌وره مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی که له هه‌موو ژیانیدا 27 شیعری نووسیبوو و 26 دانه‌ی کرایه گۆرانی و ئاوازی له‌سه‌ر داندرا و تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر زاری خه‌ڵک ماوه‌ته‌وه، زۆر نووسین نیشانه‌ی باشبوون نییه، شاعیرێک ده‌توانێ به نووسینی یه‌ک شیعر به زیندوویی بمێنێته‌وه و ببێته شاعیرێکی گه‌وره، بۆیه با بیر بکه‌ینه‌وه چی ده‌نووسین؟ چۆن ده‌نووسین؟ بۆ ده‌نووسین؟ بۆ کێ ده‌نووسین؟ ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ین ئه‌و کاته ده‌توانین قسه‌مان بۆ گوتن هه‌بێ"، دەشڵێت "ئه‌و کاته ده‌قێک به‌رهه‌مدێ که هه‌ر وشه‌ی واتای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌یان شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێ. دیاره که‌م نووسینیش هونه‌ر نییه، به‌ڵام ده‌بێ بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی که توانای ئه‌وه‌مان هه‌بێ بنووسین، دیار پێشتر ده‌بێ به خوێندنه‌وه و راهێنان و خۆپه‌روه‌رده‌کردن له کارگه ئه‌ده‌بییه‌کان په‌ره به هزر و بیری خۆمان بده‌ین و رێگە بۆ نووسین خۆش بکه‌ین، دڵنیام ئه‌و کاته که تێشووی باشمان له رێگه پێ بوو بۆ هیچ شتێک نامێنینه‌وه و به سه‌رکه‌وتوویی ده‌گه‌ینه مه‌نزڵ".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی رووبه‌ر
http://www.rwber.net/Driyjep.aspx?Babet=dymane&Jimare=89